وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌منیه‌تی هه‌رێم هاوكاره بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر
دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی باڵای بزنسی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیانكرد، ئه‌مڕؤ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی بزنسی ئه‌مریكا كوردستان كۆبوونه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی بزنس ئه‌مریكا كوردستان كه له نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك كۆمپانیایی ئه‌مریكایی پێكهاتبوون، خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی هه‌رێم و ده‌رفه‌تی كاركردن و وه‌به‌رهێنان تیایدا، راشیان گه‌یاند كه به‌نیازن به‌هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێم و بزنسمانانی كوردستان وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو عێراقیش كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
لای خۆشیه‌وه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و ته‌ناهی و ئاسایشه‌ی به‌رقه‌راره و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاسانكاری زۆری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی كردووه، ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ وه‌به‌رهێنان و خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا كه ئه‌نجوومه‌نی بزنسی ئه‌مریكا كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیایی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن، وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا ده‌كه‌ن و ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆشی نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك له‌م رووه‌وه.