ترەمپ پەیامێكەی بۆ كورد پێیە
لە ویلایەتی تێكساس دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند”ئه‌وه‌ی روویدا ئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو… به هه‌موو ئه‌وه گه‌یشتین كه خه‌ونمان پێوه ده‌بینی و ده‌توانین هێزه‌كانمان بگه‌ڕێنینه‌وه نیشتیمان و كۆنترۆڵی داعش‌یش ده‌كه‌ین”.
لە دوای كۆبوونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆككۆماری توركیا و مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاگربەست بۆ ماوەی 120 كاتژمێر لەنێوان توركیا و هێزەكانی سوریایی دیموكرات راگەیاندرا و بەپێی رێكەوتنێك لەنێوان ئەمریكا و توركیا”.
ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا لە ویلایەتی تێكساس رایگەیاند”ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو لایه‌ك بكه‌م، به‌تایبه‌ت ده‌مه‌وێت سوپاسی كورد بكه‌م و ئه‌وانیش به‌و چاره‌سه‌ره دڵخۆشن، چونكه به راشكاوانه ژیانی ئه‌وان رزگاربوو. هه‌روه‌ها كارێكی زۆر گه‌وره‌مان بۆ هاوبه‌شه‌كانمان كرد، هەروەها سوپاسی ئەردۆگانیشی كردوو رایگەیاند “ئه‌و هاوڕێی منه، من دڵخۆشم كه هیچ كێشه‌یه‌كمان له نێوان نه‌ما و به راشكاوانه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و باشه و كارێكی راستی ئه‌نجامدا و پشتیوانی ده‌كه‌م”.