وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەوەی دەمانویست لەدانووستاندنەكانی ئەمرۆ بەدەستمان هێنا
وەزیری دەرەوە توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا لەبارەی رێكەوتن لەگەڵ ئەمریكا و ئاگربەستی توركیا رایگەیاند ئەوەی دەمان ویست بەدەستمان هێنا و بەدرێژای 444 كیلۆمەتر تا دەگاتە سنوری عێراق و بە پانی 32 كیلۆمەتر ناوچەكەمان بەدانووستاندن بەدەست هێنا”.
وەزیری دەرەوەی توركیا مولود چاوشئۆغلو لەگەڵ شاندی ئەمریكی هەروەها راشی گەیاند” لەسایەی رێبەرایەتی سەرۆككۆماری رەجەب تەیب ئەردۆگان داخوازیەكانمان بەدەست هێنا و هەروەها راشی گەیاند”گوتیشی جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كراوەتەوە بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر، نه‌ك وه‌ستاندنی یه‌كجاره‌كی، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان بدرێت.
هەروەها روونی كرده‌وه “ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، چه‌كی قورسی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه بكشێندرێته‌وه و پێگه‌كانیشیان به ته‌واوی خاپوور بكرێن. ئامانج له‌و رێككه‌وتنەش بۆ راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارامه به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر و درێژایی 444 كیلۆمه‌تر تا ده‌گاته سنووری عێراق”.
ئێوارەی 17ی ئۆكتۆبەر دوای كۆبوونه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا، چاوشئۆغلۆ دووپاتی كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا رێككه‌وتوون، هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كراوەتەوە بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر، نه‌ك وه‌ستاندنی یه‌كجاره‌كی، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان بدرێت.