سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/سه‌رۆكی-حكومه‌تی-هه‌رێم-و-وه‌زیری-ده‌ره‌وه‌ی-فه‌ره‌نسا.jpg)
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى نێوان مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و ژان ئێف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قڕهنسا ده‌ستى پێ كرد.
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فره‌نسا گه‌یشته به‌غدا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق، به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆبوه‌وه.
شه‌وى ڕابردوو له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامهوهى لۆدریان دووپاتى له پشتیوانى كورد كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه كرد له هاوكارى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.
ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا باس كردنه له ره‌وشى سووریا و ناوچه‌كه و دوا زانیارى له‌سه‌ر گفتوگۆكان نێوان هه‌رێم و به‌غدا.