له‌رۆژی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، خۆپیشاندان له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/rojava.jpg)
خواكوڕك
ئه‌مرۆ شه‌ممه 10/12/2016 هاوڵاتیانی کوردستانی رۆژئاوا خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر ئه‌نجامدا، و كاردانه‌وه سیاسیه‌كانی په‌یه‌ده‌یان له رۆژئاوای كوردستان ئیدانه‌كرد.
خۆپیشانده‌ران له دژی ئه‌و ره‌شبگیریه‌ی له كوردستانی رۆژئاوا ده‌ستی پێكردووه له‌لایه‌ن پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قان و داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م گیراوه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌م خۆپیشاندانه له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌هاوكات ئه‌مرۆ رۆژی پەسەندکردنی جاڕنامەی مافی مرۆڤ لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان.