سه‌رۆك بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا كۆ بوونه‌وه

كه‌مێك پێش ئێستا له باره‌گاى بارزانى، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی كرد له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا جان ئیف لۆ دریان، هه‌ردوولا بۆ تاوتوێكردنی پرسه جێبایه‌خه‌كانی نێوانیان كۆ بوونه‌وه.
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا گه‌یشته به‌غدا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق، به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و قووباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر پێشوازیان لێ كرد، دواتر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوویه‌وه.
ئه‌مڕۆیش لۆ دریان سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه و دواتر سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی له پیرمام كردووه.



