كەشناسی باری كەشوھەوای 48 كاتژمێر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و نیمچە هەور بێت و بەرزترین پلە لە شاری کەرکووک تۆماربکرێت کە دەگاتە ٣٨ پلە و نزمترینیش لە شاری دهۆک تۆمار بکرێت کە ١٧پلەی سیلیزی دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پێشبینی دەکرێت بۆ سبەی ڕەوشی کەشوهەوا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانی بەسەر بێت و لە زۆرینەی ناوچەکان نمە باران ببارێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزمتر ببێتەوە.

Back to top button