سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشکردن بۆ سەرێ کانی

هەرچەندە ئاگربەست کراوە بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر خاڵەکانی هەسەدە لە سەرێ کانی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشکردن و بۆردوومانکردنی خاڵەکانی شەڕڤانانی هەسەدە لە سەرێکانی.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، درەنگانی شەوی رابردوو ئاگربەست راگەیەندراوە و هەسەدەش رایگەیاند بەپێی ئەو ئاگربەستە دەجوڵێتەوە، بەڵام سوپای تورکیا پابەند نەبوو بە ئاگر بەستەکەوە و جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر خاڵەکانی هەسەدە لە نزیک نەخۆشخانەی سەرێکانی.

هاوكات دوێنێ له‌ دژه‌ هێرشێكدا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) توانیان حه‌وت گوندی دیكه‌ی سنووری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر له‌ ژێر ده‌ستی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ربهێنن و كۆنترۆڵیان بكه‌نه‌وه‌.

شه‌وی رابردوو، ئه‌ردۆغان و مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریاندا ئاگربه‌ست له‌ باكووری سووریا رابگه‌یه‌ندرێت.

 

Back to top button