تورکیا سەرپێچی ڕێکەوتنی باکووری سوریا دەکات .. سەرێ کانی ئاگر باران کرا

ئەوڕۆ هەینی بۆردومان و تەقەکردن لە ناوچەی سەرێ کانی لە باکوری سوریا بەردەوامی هەبوو پاش یەك ڕۆژ لە ڕێکەوتنی ئاگربەست کە تورکیا پەیمانی دایە ئەمریکا بە ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ تـا هێزە کوردیەکان پاشەکشە بکەن و لەم بارەیەوە ڕوانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ گوتی شەڕ و پێکدادان بەردەوامی هەیە لە سەرێ کانی و عێن عیسا.

هەروەها ڕوانگەکە گوتی گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئەنقەرە هێرشیان کردووتە سەر کاروانی یارمەتیە پزیشکیەکان کە لەڕێگا دابوون بۆ سەرێ کانی ئەمە لە کاتێك دا جێگری سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ پێنج شەممە گوتی گەیشتوینەتە ڕێکەوتن لەگەڵ تورکیا و ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان 120 کاتژمێر دەوەستێت بۆ ئەوەی هێزە کوردیەکان بکشێنەوە.

سەرچاوە : العربیە نێت

 

Back to top button