سیناتۆر لیندس گراهام: خالی گرنگی رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مریكا بۆ ئاگربه‌ست راگرتنی داگیركاری توركیابوو له‌ رۆژئاوی كوردستان

 

دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و توركیا بۆ ئاگربه‌ست له‌ رۆژئاوای كوردستان رێككه‌وتنه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دواخۆیدا هێنا له‌سه‌رئاستی ئه‌مریكا و له‌و باریه‌وه‌ سیناتۆرێكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت خالی گرنگی رێككه‌وتنه‌ك راگرتنی داگیركاری توركیا بوو.

لیندسی گراهام سیناتۆر له پارتی كۆماری رایگه‌یاندووه‌، من نازانم كه‌ ئه‌وه‌ چۆن ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌ با ببینین بزانین به‌كوێ ده‌گات، هه‌روه‌ها گوتیشی من هه‌میشه‌ ئه‌وه‌م خواستووه‌ كه‌ شتێكی وا رووبدات شه‌ڕ بوه‌ستێت، نا بێت هێڕشی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك تێیدا پارێزگاری له‌ گه‌لی كورد ده‌كات ئه‌نجامبدرێت، چونكه‌ خه‌لكی ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌و هێزانه‌یه‌ تا سنوره‌كان بپارێزن.

هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی گرنگی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست‌ گراهام رایگه‌یاند به‌ پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ داگیركاریه‌كه‌ی توركیا به‌ قولی سی كیلۆمه‌تر له‌ نێو خاكی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام نابێت. هه‌روه‌ها ئێمه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ كورد به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ین له‌ رۆژ ئاوای كوردستان تا بتوانین زیندانه‌كان پارێزراو بن و زیندانیان رانه‌كه‌ن.

ئه‌و سیناتۆره‌ ئه‌مریكیه‌ راشیگه‌یاند له‌ داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ بواری نه‌وت و وزه‌ له‌ رۆژ ئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ رێكبكه‌وین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی ناوچه‌كه‌ سودی بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك و ئه‌مریكا هه‌بێت.

Back to top button