ژاپۆن كه‌شیته‌كی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو دەکات

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاریدا هاوپه‌یمانێتیه‌كی نێوده‌وله‌تی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاوه‌كانی كه‌نداو پێكبهێنێت، ئه‌مڕۆر حكومه‌تی ژاپۆن كه‌شیته‌كی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو كرد و به‌رپرسانی ژاپۆنیش رایده‌گه‌یه‌نن كه‌شتیه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به‌و هاوپه‌یمانیه‌وه نیه كه ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری رژنامه‌ی ئاساهی ژاپۆنی رایگه‌یاند: ژاپۆن به نیاز به‌دوور له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌ی كه بۆ پاراستنی گه‌رووی هۆرمز راگه‌یه‌ندراوه، كه‌شتیه جه‌نگییه‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی گه‌رووی هۆرمز بكات. ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه پێشووتر رۆژنامه‌ی یومیوری ژاپۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ژاپۆن ناچێته ناو ئه‌وه هاویمانێتییه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له ژێر ناوی پاراستنی ئازادی ده‌ریاوانی راگه‌یه‌ندراوه .
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو كه له‌وانه‌یه ژاپۆن به ته‌نیا و دوور له‌و هاوپه‌یمانێتییه كه‌شتیه جه‌نگییه‌كانی خۆی بۆ هه‌مان ئه‌رك ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن و گه‌رووی باب مه‌نده‌ب بكات. هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌شی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وه ئابوورییه‌ی نێوان تۆكیۆ و تاران گه‌ڕاندبووه‌وه