نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ سوریا: مه‌رجی هه‌لگرتنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌رپرسانی توركیا وه‌ستاندنی یه‌كجاری ئۆپراسیۆنه‌كه‌یه‌

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستیان واژۆكرد له‌ باره‌ی رۆژئاوای كوردستان به‌ڵام له‌ نێو رێككه‌وتنه‌كه‌ مه‌رجی هه‌رڵگرتنی سزاكانی ئه‌مریكا كه‌ به‌سه‌ر حكومه‌ت و سێ وه‌زیری ئه‌و وڵاته‌ی سه‌پاندبوون باس نه‌كراوه‌، نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كارووباری سوریا رایگه‌یاندووه‌ مه‌رجی هه‌ڵگرتنی سزاكان وه‌ستاندنی ئۆپراسیۆنه‌كانه‌ به‌ شێوه‌ی یه‌كجاری.

جه‌یمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كارووباری سوریا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و توركیا رایگه‌یاند‌، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ ده‌وه‌ستن، هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه ‌كه ‌توركیا ته‌نانه‌ت سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مریكای دڵنیا كردووه‌ كه‌ هێڕشه‌كانی به ‌ئامانجی مانه‌وه ‌له‌ ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها جێفری گوتیشی، له‌ ماوه‌ی ئه‌و پێنج رۆژه ‌كه‌ هێڕشه‌كان ده‌وه‌ستن هێزه‌كانی سوریایی دیموكراتیك هه‌سه‌ده ‌له‌و ناوچانه ‌ده‌كشێنه‌وه ‌كه ‌سوپای توركیایی لێیه‌، له ‌دوای ئه‌و پێنج رۆژه ‌ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ‌كشانه‌وه‌، ئه‌وا توركیا به‌یه‌كجاری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌ رۆژئاوای كوردستان كۆتایی پێدێنێت.

هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ئه‌مریكا راشیگه‌یاند مه‌رجی هه‌لگرتنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر حكومه‌تی توركیا و چه‌ند به‌رپرسێكی په‌یوه‌سته‌ به‌ راگرتنی هێڕشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆئاوای كوردستان به‌یه‌كجاری .

Back to top button