نانسی پیلۆسی و چاك شومه‌ر له راگه‌یێندراوێكی هاوبه‌شدا: رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و توركیا خیانه‌ته جارێكی دیكه له كورد ده‌كرێت

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێننه‌رانی ئه‌مریكا نانسی پیلۆسی هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران و چاك شومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران رایانگه‌یاند رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا له باره‌ی ئاگربه‌ست له رۆژ ئاوای كوردستان خیانه‌ته.
له راگه‌یێندراوێكی هاوبه‌شدا نانسی پیلۆسی و چاك شومه‌ر رایانگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئه‌مریكا هیچ متمانه‌یه‌كی بۆ سیاسه‌ته‌كه‌انی ده‌رووه‌ی ئه‌مریكا نه‌هێشتۆته‌وه ئه‌مه‌ش نامه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ دووژمن و هاوپه‌یمانانی كه ئیدی باوه‌ڕی به ئه‌مریكا و سیاسه‌ته‌كانی نه‌كات.
له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه رایانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر سه‌یری رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ین ده‌بینین ئه‌ردۆگان ده‌ستبه‌رداری هیچ كام له مه‌رجه‌كانی نه‌بووه له به‌رامبه‌ردا تره‌میپ هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئه‌وی قبوڵكردووه.