سالح موسلیم تا له‌ ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ ئاگادار نه‌بین رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مریكا قبولناكه‌ین

 

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌مریكاو توركیا له‌ باره‌ی ئاگربه‌ستی له‌ رۆژئاوای كوردستان رێككه‌وتن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی رایگه‌یاند تا ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌ باره‌ی رۆژئاوای كوردستان نه‌بن، رێككه‌وتنه‌كه‌ قبول ناكه‌ن.

سالح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌.رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك هه‌سه‌ده‌ به‌رگری له‌ خاك و گه‌لی خۆی كردووه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان ئه‌مه‌ش مافێكی ئه‌وانه‌‌، له‌ باره‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و ناوچه‌ی ئارام، سالح موسلیم راشیگه‌یاند تا ئێستا ئێمه‌ ئاگاداری ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ و خال وبه‌نده‌كانی نین وه‌ ئێمه‌ خاوه‌نی ئیراده‌و هێزی سه‌ربازین‌ هه‌لوێستمان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌بێت.

لای خۆشیه‌وه‌ مه‌زلوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك رایگه‌یاندووه‌ سوپاسی به‌رخودانی شه‌رڤانان ده‌كه‌ین و ئاگربه‌ست قبولده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری پێشوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی دژ به‌ داعش رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ریكا پلاتی توركیای په‌سه‌ند كر بۆ فراوانكردنی سنوره‌كانی ناوچه‌ی ئارام ب قولی سی كیلۆمه‌تر له‌ نێو خاكی سوریادا. راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ناتوانرێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع جێبه‌جێبكرێت.

Back to top button