خۆپێشاندانەكەی ئەمرۆی هەولێر بەرگری بوو لەسەروەری نەتەوەی
خواكوڕك
ئەمرۆ بەدەیان هەزار كەس لە شاری هەولێر لەبەرامبەر سوكایەتیەكانی ( گۆڕان) و ئەندام پەرەمانەكانی ئەو حزبە لە بەغدا بە پێشمەرگە و كەس وكاری شەهیدان رژانە سەر شەقامەكان و بەدروشمی پاراستنی سەروەری نیشتمان و دژی ئاڵا سوتاندن و سوكایەتی بەخانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگە.
هەر لەو نارەزایەتیانەی ئەمرۆ شاری هەولێر دروشمی پاراستنی سەروەری كوردستان و كەرامەتی كورد بەرز كرایەوە، داوا لە حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و شەهیدان كرا، لەو بێ رێزیانە كە بە كوردستان و پێشمەرگە دەكرێت بێ دەنگ نەبن.
پەیامنێرمان لە ناو ئاپۆرای شاری هەولێر گوتی ئەو خەڵكانەی كە هاتوو بۆ بەرگری كردن لە كەس و كاری شەهیدان هەموویان قوربانیەكیان بۆ كوردستان داوەو دەلێن قبوڵ ناكەین، چیتر بێدەنگ بن لەمەر ئەو هەموو سوكایەتیەی بە كوردستان دەكرێت، دەبێت لایانە پەیوەندی دارەكان بێنە سەر خەت.