ئەنجوومەنی ئەورووپا داوای لە تورکیا کرد دەستبەجێ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکەی لە سوریا بهێنیت

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا دۆناڵد تۆسـك ئەوڕۆ هەینی داوای لە تورکیا کرد دەستبەجێ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی لە سوریا بهێنیت و گوتیشی ئەوەی ناوی لێندراوە ئاگربەست لە باکووری سوریا ئەوە نەبوو کە پێشبینیمان دەکرد و بارودۆخەکە زۆر ڕوونە ئەمە ئاگربەست نیە بەڵکو داواکاری خۆ ڕادەست کردنی کوردکانە بۆیە دەبێ سنوورێك بۆ چوڵە سەربازیەکانی تورکیا دابندرێت .

 

لە بەیاننامەیەکی سەرکردەی 28 وڵاتی ئەورووپی لە لوتکەی ئەنجوومەنی ئەورووپا هاتووە کە ئاگاداری ڕێکەوتنی تورکیا و ئەمریکایـن بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ماوەی 120 کات ژمێر و هەروەها سەرکردەکانی ئەورووپا هانی تورکیایان دا کە کۆتایی یەکجارەکی بە ئۆپەراسیۆنەکە بهێنیت و هێزەکانی بکێشێتەوە و ڕێـز لە یاسای مرۆیی نێودوڵەتی بگریت .

 

سەرچاوە : العربیە نیت

Back to top button