ماکرۆن : هێزەکانی سووریای دیموکراتیک تیرۆریست نین
ئیمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا وەک کاردانەوەیەک بۆ هیرشی سوپای تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند ، ئێمە ڕێز لە بەشداری شەڕی دژە تیرۆریستی تورکیا دەگرین ، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن هێزەکانی کوردی رۆژئاوای کوردستان تیرۆریست نین .
هاوکات ماکرۆن ڕایگەیاند هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامی هەڵەی ئەورووپیەکان بووە ، ئاشکراشی دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوڕێ لە گەڵ بۆریس جانسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئانجلا مێرکڵ ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیا لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کۆبوونەوەیان دەبێت .
سەرچاوە ، دۆیچەوێلە