شەڕ لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە ، ترەمپ پێوەندی بە ئەردۆگانەوە کردووە
لە کاتێکدا هەواڵەکان باس لە بەردەوامی شەڕ و تێک هەڵچون دەکەن لەچەند ناوچەیەک لە نێوان هیزەکانی سوریای دیموکراتیک و سوپای تورکیا لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست ، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا دەنووسێت پێوەندی تەلەفۆنی بە ئەردۆگانە وە کردووە و دەنووسێت ئەردۆگان پێی راگەیاندووە تێکهەڵچوونەکان بە شێوەیەکی ئەوتۆ نەبووە و زوو کۆتایی پێهاتووە .
ترەمپ ئەمڕۆ هەینی لە چەند تویتێکدا باس لە پیوەندی تەلەفۆنی نیوان خۆیی و ئەردۆگان دەکات و دەنووسێت ئەردۆگان زۆری ئەم ئاگربەستە بەدڵە و کوردەکانیش هەر ئەوەیان دەوێت .
ترەمپ هەروەها دەنووسێت ، بریا چەند ساڵێک لە مەوبەر ئەم پلانە سەری گرتبا و نەگەیشتبا ئیستا .
هاوکات کوردانی سووریا هێزەکانی تورکیا تاوانبار دەکەن کە یاسای ئاگربەستیان شکاندووە .
سەرچاو ، ڕادیۆ فەردا