لێبوردەیی نێونەتەوەیی : لە رۆژئاوای کوردستان تاوانی جەنگی هاتۆتە ئاراوە
ناوەندی لێبوردەیی نێونەتەوەیی دەڵێت، بەڵگەی زۆر ئاشکرامان لە بەردەستە لە کاتی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر کوردەکانی باکووری سووریا تاوانی جەنگی ئەنجام دراوە .
ناوەندی لێبوردەیی نێونەتەوەیی ( ئێمێنستی ئینتەرناشناڵ ) ڕاگەیەندراوێکی وەک مەحکوم کردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە رۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە .
ئەوە ناوەندە دەڵێت سەبازانی تورک و چەکدارانی سەر بە تورکیا بە ناوی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ، لە ناوچەکوردیەکان تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە دووای ڕاوەرگرتنی 17 پزیشک ، رۆژنامە نووس . فریاگوزارانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ، ئاوارەکان و ئەو ڤیدیۆیانەش کە لەبەر دەستن هەموو بەڵگەکان دەسەلمێنن سوپای تورک جەنایەتی دەرحەق بە کوردان کردووە .