بنهماڵهی لانه محهمهد :ئێن ئاڕ تی خەریکی چەواشەکاری ڕای گشتی کۆمەڵگەی کوردستانە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بنەماڵەی لانە محەممەد هاوسەری ئامانج بابانی ئاشکرای دەکەن ، لانە ماوەی 5 مانگە داوای جیاوبوونەوەی لە ئامانج بابانی کردووەو پەڕوای تایبەتیان لە لایەن دوو پاریزەرەوە بۆ کراوەتەوە .
بنەمالەی لانە محەممەد وێڕای سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەو ماوەدا هاوسۆزی و هاوخەمی خۆیان دەربڕیوە ، سوپاسی دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەکەن کە پیشەییانە ئەرکی خۆیان بە جێ هێناوە .
هاوکات ئاشکرای دەکەن لانە محەممەد و ئامانج بابانی کیشەی تایبەتی خێزانیان پیکەوە هەبووە و هێچ پێوەندی بە کێشەی سیاسی و رۆژنامەوانییەوە نەبووە، بەڵام کەناڵی (ئێن ئارتی)وەک پیشەی هەمیشەیی و لە پێناو بەرژەوەندی خۆی کەیسەکە بەلاڕێدا دەبات ، ئەوەی ئێن ئارتی دەیکات دژی هەموو بەهاکانی بەرگریکردن و ئازادییە .
لە کۆتاییدا دەڵێن بڕیاری جیابوونەوەی لانە و ئامانج ، بە شێوەی ڕاوێژ و لێک تێگەیشتن بووە و دوو پارێزەر سەرقاڵی یەکلابوونەوەی داواکەیان بوون ، وەک خۆیان لە کۆتاییدا ئاماژەی پێدەدەن ، بەساڵانیکە لانە محەممەد ژیانێکی ناتەبایی هاوسەری بەرێکردووە