ئەگەر لە شوێنی کارەکەت خەوت هات، ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە

شەوانە بەباشی و لەکاتی خۆیدا دەخەویت، بەڵام لە رۆژدا خەوت دێت، بەتایبەت کاتێک لە کاریت و دەوامت هەیە، دەکرێت بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە خۆت رزگاربکەیت:

1-هەوڵبدە بڕێکی باش لایەنی کەم دوو کوپ ئاو بخۆرەوە، کاتێک راستەوخۆ لەخەو هەڵدەستیت، چونکە ئەو ئاوە یارمەتیدەرە بۆ رێکخستنی رێژەی شێداری لەش، بەهەمان شێوەی لە وشکبوونەوە دەتپارێزێت کە دەبێتە هۆی ماندبوون و وریات دەکاتەوە و خەوەکەت زوو دەڕوات.

2-رۆژانە لەکاتی خۆیدا نانی بەیانی بخۆ و گرنگی تایبەتی پێ بدە، چونکە وزەت پێدەدات و چالاک دەبیت، ئەمەش کاریگەری لەسەر خەوت هەیە و وریا دەبیتەوە.

3-کەمێک وەرزشکردن هەنگاوێکی دروستە پێش ئەوەی لەماڵ بچیتەدەرەوە، مەرجنییە ئارەقێکی زۆر بکەیتەوە رەنگ تێکبچێت، بەڵکو تەنها چەند جوڵەیەکی کەم.

4-کاتێک دەچیتە سەر کارەکەت و لەبەردەم کۆمپیوتەر دادەنیشیت، هەوڵبدە پشوو وەربگرە بۆ ماوەی چەند خولەکێک، بۆ ئەوەی چاوەکانیشت بحەوێتەوە.

5-بەرێژەیکی زۆر بەیانیان قاوە و چا مەخۆرەوە، هەوڵبدە نێوانی هەبێت و کاتەکان رێکبخەیت.

Back to top button