مۆرینیۆ باشترین یاریزانی مێژووی ده‌ست نیشانکرد

خۆسی مۆرینیۆی پرتوگالی و راهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی باشترین یاریزان ده‌ست نیشان ده‌کات .

ئه‌و راهێنه‌ره‌ پرتوگالیه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ رۆناڵدۆی به‌رازیلی باشترین یاریزانه‌ که‌ له‌ ناو یاریگادا سه‌یری کردوه‌ و هه‌ریه‌ک له‌ یاریزانان میسی و کریستیانو رۆناڵدۆ پشت گوێ ده‌خات .

مورینیو ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات :که‌ رۆناڵدۆی به‌رازیلی پێکان نه‌یهێشتوه‌ تواناکانی تا ماوه‌یه‌کی دوورو درێژ بڕوات ، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌ له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا به‌هره‌ی ده‌رکه‌وتووه‌.

مۆرینیۆ له‌ساڵی 1997 دا له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ کاری کردوه‌ کاتێک که‌ له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی وه‌کو وه‌رگێڕ و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر هاوکاری لویس ڤانگالی هۆڵه‌ندی بوو که‌ راهێنه‌ری یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ بوو.

Back to top button