كەشناسی: باران دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتدا ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان كاریگەری زیاتری دەبێ، لە ھەندێك كاتدا ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 31 و دھۆك 29 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 34 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتدا ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران.