شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، سه‌نگ و قورسایی كورد بۆ شاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه

ئەندامێكی لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك ڕایگه‌یاند، لەگەڵ حكوومەتی عێراق لە چوارچێوەی گفتوگۆكاندا لەسەر كۆمەڵێك پرس گەیشتووینەتە رێككەوتن و دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه: ماوه‌یه‌كه له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك گفتوگۆ له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت و له ئێستادا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ رێككه‌وتووین و ئێستا كاتی جێبه‌جێكردنیان هاتووه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش فه‌رمانی به ئیداره‌ی كه‌ركووك كردووه كه باره‌گاكانی پارتی چۆڵ بكرێن و راده‌ستی بكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش وه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه، چونكه پیشتریش حكوومه‌تی عێراق رازی بووه باره‌گاكانی ئێمه راده‌ست بكاته‌وه و ئێمه ڕه‌تمان كردۆته‌وه و گرێمان داوه به ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، بۆیه ئومێده‌وارین ده‌ست به ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووكیش بكرێت.
گوتیشی: گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، سه‌نگ و قورسایی كورد بۆ شاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه ئومێده‌وارین رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بگه‌ڕێینه‌وه.
راشیگه‌یاند: ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی نه‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه بوو، كه ترسیان هه‌یه پارتی بگه‌ڕێته‌وه و مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی و تاوانی ئه‌وان هه‌ڵداته‌وه، كه كۆمه‌ڵێك كۆنه‌به‌عسی و داعشن، بۆیه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك نابێت.
ده‌شڵێ: ئێمه به مه‌رج ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ كه‌ركووك، پێویسته باره‌گاكانی ئێمه چۆڵ بكرێن و ده‌ست به هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شاره‌كه.