چالاکوانان : فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا کۆپتەرێكی خۆیان تێكشکاند لەدوای ئەوەی کە بە ناچاری لە گرێ سپی نیشتەوە
دەزگای سـانـای هەواڵی سوریا دوێنێ هەینی دووپاتی کردوە کە کۆپتەرێکی سەربازی سوپای تورکیا تێکشـکا لە ناوچەی گرێ سپی لە نێۆ خاکی سـوریا بەڵام تا ئێستا وەزارەتی بەرگری تورکیا باسی ئەو ڕووداوەی نەکردوە کە لە نزیك سنوور ڕوویداوە
لەلایەکی دیکەوە تۆڕی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان باسیان لە نیشتنەوەی بە ناچاری کۆپتەرێکی تورکی کرد لە نزیك گرێ سپی لە باکووری سوریا بەڵام فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا لە ئاسمانەوە کۆپتەرەکەی تێکـشکانـد بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست هێزە کوردیەکان.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەزگای سانای هەواڵی سوری “كۆپتەرەكە لە ئاسمانەوە لێیدرا لەلایان فرۆكەی جەنگی توركیا لەكاتێكدا فرۆكەوانی كۆپتەرەكە تێدا بووە، بەبێ زەیانە لەلایان توركیادا تێكش شكێنرا لە ئاسمانەوە بۆ ئەوە تەنها نەكەوێتە دەست هێزە كوردیەكان”.
سەرچاوە : الغد پرێس