ئەمڕۆ بەریتانیا بڕیارێكی مێژووی دەدات

پەرلەمانی بەریتانیا دانیشتنێکی مێژوویی لەبارەی دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا (بریکزیت)، ساز دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا بڕیارێكی مێژووی لەسەر برێگزێت بدات ئەویش دوای رێككەوتنیان لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا .

دانیشتنەکە لەسەر داوای ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا (پەرلەمان) ساز دەکرێت و تێیدا بڕیارێک لەبارەی پابەندبوونیان نەبوون بە بریکزیت لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا، کە 31-10-2019ـەیە، دەدرێت.

حکوومەتی بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی بۆریس جۆنسۆن پێویستیی بە دەنگی 250 ئەنام لە کۆی 650 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەیە، بۆ پەسەندکردنی دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا.

سێ ساڵ بەر لەئێستا لەسەدا 25ی بریتانییەکان دەنگیان بە بەڵێدا بۆ دەرچونی وڵاتەکەیان لەیەکێتی ئەوروپا، لەئێستادا بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەموو هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندنی پەرلەمانی وڵاتەکەی لەسەر رەشنوسی ئەو رێککەوتننامەیەی، کە رۆژی پێنج شەممە یەکێتی ئەوروپا رەزامەندی لەسەر دەربڕی.

 

Back to top button