سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

بڕیارەی سبەی مووچەی پێنج وەزارەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت لەگەڵ مووچەی شەش دەزگا و دامەزراوەی تەناهی و خزمەتگوزاری.

به‌گوێڕه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستی کەوتووە، سبەی مووچەی وەزارەتی داد و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.

وه‌ك له‌ خشته‌كه‌دا هاتووه‌، بڕیارە سبەی مووچەی دامەزراوەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و لیوای نەوت و زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و دەزگای ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.

 

 

Back to top button