كاردانەوەی خەڵك لەبارەی سیناریۆی كوشتنی ئامانج و لانا و منداڵەكەیان بەردەوامە
دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوەی لەسەر رووداوی كوشتنی ئامانج و لانا و منداڵەكەی كە دوو رۆژنامەنووسی دیاری شاری سلێمانی دا كاردانەوەكان لەسەر كوشتنەكە زیاتر بوو ئەوە بوو بەناچاری لەلاین دەزگاكانی ئەمنی بنەماڵەی لانەی قوربانی ناچار كران كە روونكردنەوە بدرێت لەمەر ئەم رووداوە و بە بابەتێكی خێزانی بناسێنن”.
بەڵام دوای روونكردنەوەی بنەماڵەی لانەی قوربانیش هێشتا كاردانەوەكان زیاتر لە پەرەسەندن دایە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، خەڵك بە چیرۆك و سیناریۆی دەزگای ئەمنی دەزانێت، لەم بارەیەوەش باس لە كوشتنی رێكخراو دەكرێت كە ئەمەش تەنها لە كاری دەزگا ئەمنیەكانە بۆ تەسفیەی ناوەخۆی بەكار دێت”.
گومانەكان لەسەر كوشتنی لانە و ئامانج لە شاری سلێمانی رۆژ لە رۆژ زیاتر دەبێت لەبەرامبەر لاوازی راپۆرتی پۆلیس”.
شایانی باسە لە هەمانكداتدا دوو رۆژ پێش كوشتنی هەردوو رۆژنامەنووسی دیاری سلێمانی، تەقینەوەیەك لە ئەزمەر روویدا و بەو هۆیەوە دوكەسی ناسنامە نادیار كوژران و لەسەر ئەم تەقینەوەیە دەزگا ئەمنیەكان هیچ روونكردنەوەیەكیان نەدا، بە دوو رۆژ پاش ئەم تەقینەوەیە، هەریەكە لە ئامانج بابان و لانە محەمەد و هامۆی جگەر گۆشەكەیان، لەناو ئۆتۆمبێلەكە بە تیرۆرێكی ركخراو و كە پێ دەگوتریت” بێ بەجێ هێشتنی پەنجە مۆر” كوژران.