هەرەشەی دەزگای زانیاری لە رۆژنامەنووسان لە سلێمانی بەردەوامە
لە ئێستادا بەشێكی زۆری بەناو رۆژنامەنووسی كە لەناو دەزگا ئەهلی و بێ لایان و لەناو میدیایی بەناو ئەهلی دا كار دەكەن دەستیان كردووە بە وتار نووسین و لێدوان و پارانەوە لە خەڵك كە ئەم ( وتی وتیە) راگرن، لەبەرامبەر دا بنەماڵەی لانە محەمەدی قوربانیش ناچار بە روونكردنەوە كران”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەزگای میدیای خواكوڕك دەزگای زانیاری ئەم دۆخەی دوای تیرۆری هەردوو رۆژنامەنووسی دیاری شاری سلێمانی دەخاتە سەر رۆژنامەنووسان و دەڵێن ئەوان تێیدا بەرپرسن بۆیە دەبێت هەرخۆشیان چارەسەری ئەم دۆخە بكەن، ئەمە لەكاتێكدایە هەر دوێنێ بنەماڵەی لانە محەمەد ناچار بە روونكردنەوە كران”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، لە ئێستادا دەزگا ئەمنیەكانی سلێمانی هەرەشە و گورەشە لە دەزگای میدیایەكانی شاری سلێمانی دەكەن كە دەبێت ئەم دۆخەی كە خۆتان دروستان كردووە چاكی بكەنەوە، بۆیە لە ئێستدا هەموو میدیاكان و رۆژنامەنووسەكان سەرقاڵی وتار نووسین و پارانەوەن لە خەڵك كە ئەو كاردانەوانە رابگرن”.