پەرلەمانی رووسیا دژی هێڕشی داگیرکاری تورکیا هاتەدەنگ
دوای ھێرشی داگیرکاری توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، هێڕشەکان کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوەتە، ئەگەر چی ڕێککەوتنی ئاگر بەست لەنێوان ئەمریکاو تورکیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، بەڵام وڵاتانی جیهانی بەردەوامن لە ئیدانەکردنی هێڕشەکان و ئەمڕۆش په‌رله‌مانتارانی رووسیا جگه له ئیدانه كردنی هێرشه‌كه، داوا ده‌كه‌ن وڵاته‌كه‌یان هه‌موو هه‌وڵێك بدات، بۆ ئەوەی به‌ر به جینۆسایدی كوردان بگرێت.
یڤگێنی پریماكۆڤ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا له فراكسیۆنی پارتی یه‌كگرتووی رووسیا: ” ڕۆژئاوای کوردستان بەشە کورد نیشنەکەی سوریایە، بۆیە پێویستە دیمەشق لەگەڵ هێزە کوردیەکانی ناوچەکە کۆبنەوە، ئێمە ئاگاداری گفتووگۆی نێوان کورد و سوریاین ئەمەش هەنگاوێکی باشە، هەلوێستی رووسیا ئەوەیە کە کورد لە چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆرگانه حكوومییه‌كانی سووریادا شوێنی خۆیان بگرن و جێیان بكرێته‌وه.
هەروەها پەیوەست بە هەواڵەکە ئه‌نتۆن مارۆزه‌ڤ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا له فراكسیۆنی پارتی لیبرال دیموكراتی رووسیا دەڵێ: ” تورکیا کارێک ئەنجامدەدات کە نادروست و توند‌و تیژە، دژی گشت یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و جه‌نگێكی خوێناوی له دژی كوردان به‌رپا كردووه. ئێمه پێمانوایه كه گه‌لی كورد ئه‌وه‌ندی خه‌بات كردووه‌و قوربانی داوه كه له دوورنمادا ببێته خاوه‌ن وڵاتی خۆی، هەروەها گوتیشی پێویسته رووسیا هه‌موو هه‌وڵێك بدات تا به‌ر به جینۆسایدی كوردان بگرێت و ره‌وتی ئاشتیانه‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا و ناكۆكییه‌كان دابین بكات بۆیە بوار به توندوتیژی و په‌لاماری سه‌ربازیی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد ناده‌ین. هه‌وڵی ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری رێگای گفتوگۆیه به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌می لایه‌نه‌كان”.