هەسەدە داوایەک ئاراستەی ئەمریکا دەکات لە بارەی ئاگربەستی ڕۆژئاوا

 

دوای ئەوەی ئەمریکاو تورکیا لەباری ئاگربەستی ڕۆژئاوای کورستان ڕێککەوتن، ئەگەر چی تورکیا پابەندی خۆی بە ئاگربەستەکە ڕاگەیاند بەڵام ئەمڕۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك “هه‌سه‌ده‌” دوپاتیده‌كاته‌وه‌، توركیا په‌به‌ندی ئاگربه‌ست نه‌بوه‌ و رێگه‌ی نه‌داوه‌ له‌ سه‌رێ كانی رێڕه‌وێكی ئارام بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بكرێته‌وه‌.

مەزلوم کۆبانێ فه‌رمانده‌یی گشتیی هه‌سه‌ده‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیان تا ئێستا تورکیا پابه‌ندنه‌بوە به‌ بڕیاری ئاگربه‌سته‌وه‌ دوپاتكرده‌وه‌، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ كاتژمێر 10ی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه‌ پابه‌ندبون به‌ ئاگربه‌سته‌كه‌وه‌.

فەرماندی گشتی هێزەکانی هه‌سه‌ده‌ ڕاشیگەیاند به‌رپرسیارێتیی پابه‌ند نەبوونی توركیا به‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ لە ئه‌ستۆی ئه‌مریكایە، كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجامداوه‌، تا بتوانرێت رێڕه‌وێكی ئارام بكرێته‌وه‌ و برینداران و هاووڵاتییه‌ سڤیله‌كانی سه‌رێ كانی بگوازرێنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌.

Back to top button