ئەو منداڵەی لە ڕۆژئاوا بەهۆی چەکی کیمیاوی تورکیا سوتا، دەزگای خێرخوازی بارزانی گەیاندیە نەخۆشخانەکانی هەولێر

 

دوای ئەوەی سوپای تورکیا چەکی فسفۆری سپی لە ڕۆژئاوای کوردستان دژ بەخەلکی سڤیل بەکارهێنا، ڕۆژنامەی (تایمز)ـی بەریتانی چەند زانیاریەک لە بارەی منداڵەکە بڵاو دەکاتەوە ڕایدەگەیێنێت کە منداڵەکە ناوی محەمەد حامید محەمەدە و تەمەنی 13  ساڵە خەڵکی سەرێکانییە  جەستەی بە بەهۆی ماددەی فسفۆڕی سپییەوە سووتاوە کە سوپای تورکیا لە هێرشێکدا بەکاریهێناوە، محەمەد لە ئێستادا لەگەڵ ئازار و مردن لە ململانێ دایە.

تایمز لە زاری باوکی کە چیرۆکەکە بەو شێوەیە دەگێڕێتەوە دەڵێت: گوێم لە هێرشێکی سوپای تورکیا بوو کە لە ئاسامانی ناوچەکە تەقیەوە ، هەموو ئەندامانی خێزانەکەمم بینی تەنها محەمەد نەبێت کە چوومە دەرەوە کۆڵانەکە هەر ئاگر بوو زۆر لاشەی ترم  بینی لەناوە کەوتبوون دوایی سەیرم کرد محەمەدم بینی  کە لە ناو ئاگردا بوو”.

هەروەها پسپۆرێکی بەریتانی لە بواری چەکی کیمیاوی (هامیش دی بریتۆن گۆردون)، رایگەیاندوو پاش سەیرکردنی وردی وێنەکانی محەمەد، بە ڕۆژنامەکەی گوتووە، “ئەم سووتانە قووڵە بەهۆی فسفۆڕی سپییە”.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک محەمەد لەسەر داوای دەزگای خێرخوازی بارزای گەیێندراوەتە شاری هەولێر بۆ چارەسەری، ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشک دایە.

Back to top button