سوپاسنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانهوه
خواكوڕك
لە پەیامێكی دا سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی بەشداری بوانی پرسەكەی خۆشكی كردوو رایگەیاند پڕ بەدڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە لە پرسەی خوشكی گەورەم ئەقلیمەخان هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆیان ڕاگەیاندووە.
دەقی پەیامەكە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
پڕ بەدڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە لە پرسەی خوشكی گەورەم ئەقلیمەخان هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆیان ڕاگەیاندووە.
سوپاسی هەموو ئەو سەركردە و كەسایەتییە سیاسیانەی ناوخۆ و عێراق و كۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتان و كەسایەتییە ئایینەكان و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و كەسایەتییە فەرهەنگی و ئاكادیمی و كۆمەڵایەتییەكان و كۆی چینوتوێژەكانی كوردستان و، هاووڵاتیانی بەڕێز و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ڕاگەیاندنكاران و هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە تەشریفیان هێناوە و ئامادەی پرسەكەمان بوونە، هاوكات سپاسی ههموو ئهو كهسایهتییه سیاسی و كۆمەڵایەتییانەی هەرچوارپارچەی كوردستان و سەرۆك و سەركردە سیاسی و كەسایەتییەكانی وڵاتانی دراوسێ و جیهان دهكهم كه لە ڕێگەی تەلەفۆن و ناردنی برووسكەوه لە خەمی ئێمەیان كەم كردووەتەوە. خوای گەورە پادداشتی هەموو لایەكمان بدات.
هیوای تەندروستی و بەختەوەری بۆ هەموو لایەك دەخوازم
مهسعود بارزانی
10ـی 12ـی 2016