پەکەکە دژی وەستانی شەڕین لە ڕۆژئاوای کوردستان و پشتگیری گەڕانەوەی ڕۆژئاواین بۆ ناو حکومەتی دیمەشق

 

دوای ئەوەی ئەمریکا و تورکیا رێککەوتنی ئاگربەستیان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و دوای ڕێککەوتنەکەش مەزلوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمکراتیک ڕایگەیاند ئێمە پابەندی رێککەوتنەکەین، بەڵام پەکەکە دژایەتی خۆی بۆ وەستانی شەڕ لە ڕۆژ ئاوا ڕاگەیاند

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کە کۆکەرەوەی حزبەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، راگەیەنداروێکی لەبارەی هێڕشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و ڕێککەوتنی ئاگربەست راگەیاند، دەلێن دژ بە وەستانی شەڕین لە ڕۆژ ئاوای کوردستا.

پەکەکە لە ڕاگەیێندراوەکەی ڕایدەگەیێنێت ڕێککەوتن لە رۆژئاوای کوردستان رەت دەکاتەوە و پێویستە ئەم ئاگربەستە ڕەوایەتی بە داگیرکاری نەدات. بەو هۆیەوە بەرخۆدێران و ڕای گشتی دیموکراتیک جگە لە کشانەوەی داگیرکەران، هیچ بژاردەیەکی دیکە قبوڵ ناکەن بۆیە داوا دەکەین هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) بەدەوام بن لە شەڕ دژی سوپای تورکیا.

 

هەروەها پەکەکە لە ڕاگەیێندراوەکەی پشتگیریی خۆی بۆ رادەستکردنەوەی رۆژئاوای کوردستان بە رژێمی سووریا نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”دەوڵەتی تورک بەو ناوچانەی کە داگیری دەکات، هەوڵ دەدات کاریگەری لە سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا دروست بکات. پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕوسیا، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستیان هەبێت و پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەوڵەتی سوریا بکەن. بەر لە هەموو شتێک بۆ ئارامی سیاسی بە شێوەیەکی ئاشتیانە، دیموکراستی و یەکیەتی سوریا“.

Back to top button