په‌رله‌مانتارێكی سوونه‌ی عێراقی كوژرا
خواكوڕك
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه 10/12/2016 پەرلەمانتارێکی سوننەی عێراقی بەناوی عەبدولعەزیم عەجمان لە ناسریەی عێراق به‌هۆی كاره‌ساتێكه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ناسریه و شارۆچكه‌ی به‌تحا له‌رووداوێكی ته‌مومژاوی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رده‌گه‌ڕێت و خۆی و پاسه‌وانه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ستت ده‌ده‌ن.
به‌شێك له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه‌به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌وه تووشی ئه‌و كاره‌ساته بۆته‌وه و ناوبراو تیرۆر كراوه.