حەسەن نەسرەڵا هاتە دەنگ
حەسەن نەسرەڵا سكرتێری گشتی چەكدارانی حزبوڵای لوبنانی لەسەر خۆپیشاندانەكانی لوبنان هاتە دەنگ و دژی داواكاری خۆپیشاندەران قسەی كرد.
دوای چەند ڕۆژ لە بەردەوام بونی خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتە لەیەكەم دەركەوتنیدا نەسروڵا پشتیوانی كابینەی ئێستای وڵاتەكەی كردوو وتی هێشتا دەبێت دەرفەت بە حكومەتی ئێستا بدرێت تا كارەكانی خۆی بكات.
لە میانەی وتەكانی نەسروڵا دژایەتی خۆی بۆ دروست كردنی حكومەتی تەكنۆكرات دەربڕی و وتی ئەوە لای ئێمە قبوڵ نەكراوە.
هاوكات چەند هێزێكی سیاسی بە دروست كردنی خۆپیشاندانەكانی لوبنان تۆمەتبار كرد و وتی داوا دەكەم لێگەڕێن حكومەتی ئێستا كارەكانی خۆی بكات.
سەرچاوە:الجزيرە