پەرلەمان بەدواداچوون بۆ ڕووداوی کوژرانی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی سلێمانی دەکەن

دوای ئەوەی دوو ڕۆژنامەنووسی سلێمانی لە ڕووداوێکی تەمومژاوی لە سلێمانی کوژران، چەند ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، بەدواداچوون بۆ کەسی ڕووداوی کوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی دەکەن.

ئەبوبەکر ھەڵەدنی، پەرلەمانتاری کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ”ئێمە وەکوو پەرلەمان، بە ھۆکاری ئەوەی کە دەسەڵاتێکی سەربەخۆین و کارمان بەدواداچوون و چودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە، لەناویاندا پۆلیس کە بەشێکە لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن، بۆیە ھەر پەرلەمانتارێک ئەگەر گومانی لە ڕووداوەکە ھەبێت، دەتوانێت پرسیارەکانی لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکە ئاراستەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بکات“.

 

ئەو پەرلەمانتارە گوتشی: ” هیوادارین ڕاستیەکان بۆ خەلکی کوردستان ئاشکرا بکرێن، ھەرچەندە لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەکە تەواو نەبووە، بەڵکوو دەکرێت بۆ داھاتوو سەرەداوی دیکە دەست بکەوێت، بێگومان ئەوکاتە زانیاریی دیکە بڵاو دەکرێنەوە“.

ئەبوبەکر ھەڵەدنی ھەر کاتێک دۆخەکە ئەھوەن بوویەوە، ئەوکاتە لەگەڵ ھاوڕێکانمان بەدواداچوون بۆ چۆنیەتیی رووداوەکە دەکەین، چونکە ئێستا هەردوو بنەماڵەکان لێدوانی دژ بەیەک دەدەن“.

 

Back to top button