ئالا تالەبانی: داوا دەكات لێژنەیەك لە بەغداوە بێت بۆ لێكۆلینەوە لە رووداوی كوژرانی دوو ڕۆژنامەنووسەكەی سلێمانی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/20191019_172153.jpg)
دوای ئەوەی لە رووداوێكی تەموو مژاوی دوو ڕۆژنامەنووسی سلێمانی، لەسەنتەری شاری سلێمانی كەنێو ئۆتۆمبێل لەگەڵ مندالەكەیان كوژران، پۆلیس ڕایگەیاند كە ڕووداوەكە خۆكوژیە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش ڕایگەیاندووە پێویستە لێژنەیەك بۆ لێكۆلینەوە لە رووداوەكە لە بەغداوە بێت.
ئالا تالەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی رووداوەكە بە مالپەڕی غدای عێراقی ڕاگەیاندووە: رووداوێكی ناخۆشە كە دەبینین دوو ڕۆژنامەنووس و مندالەكەیان بە گوللە كۆتاییان بەژیان ھات، ئەگەر چی دەزگا ئەمنیەكان ڕایانگەیاند رووداوەكە خی كوژی بووە
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی گوتیشی: ھێشتان گومان لەسەر شێوازی رووداوەكە ھەیە، ھاولاتیان پێیان وایە وتەكانی پۆلیس گوماناویە، بۆیە پێشنیار دەكەم لێژنەیەك لە بەغداوە بێت بۆ لێكۆلینەوە لە رووداوەكە.