سەرۆك كۆماری چیك بۆ تورکیا هەموو جیهان دەزانێت ئەوەی تاوانی جەنگ دەكات و خەلكی سڤیل دەكوژێـت تیرۆریستە نەك هێزە كوردیەكان كە بەرگری لە خاكی خۆیاندەكەن
دوای هێڕشی داگیركاری توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان, كە بەهۆی بەكار هێنانی چەكی قەدەغەكراوی فسفۆری سپی, بە سەدان كەس لە خەلكی سڤیل بریندار بوون, سەرۆك كۆماری چیك رایدەگەیەنێت, توركیا تاوانی جەنگی لە باكوری سوریا دژی كوردەكان ئەنجامداوە
میلوش زیمان سەرۆكی كۆماری چیك لە بارەی هێڕشی داگیركاری توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رایگەیاندووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان كە دەڵێت كوردەكان تیرۆریستن، دەشپرسێت كێ هێرشدەكاتە سەر كوردەكان و ئەو تاوانە دڕندانانە دەرهەقیان ئەنجام دەدات، ئایا كوردەكان تیرۆریستن؟
سەرۆك كۆماری چیك ئاشكراشی دەكات كە توركیا پەیوەندیەكی پتەوی لەگەلِ میلیشا توند ئاژۆكان هەیە, لە هێڕشەكەی بۆ داگیركردنی خاكی كوردان, خۆی و میلشیاكانی تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە بە بەرچاوی وڵاتانی جیهان, هەروەها هەڵویستی ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی ئەورووپا خیانەت بوو لە كورد كە ئەمە زۆر ئازاری منی دا چونكە تا كاریان پێی بوو هاوپەیمانیان كوردەكان بوون دژ بە داعش ئێستاش دەستیان لێ بەرداون.