عێراق لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی كورسیەكەی لێ سەندرایەوە
پەیوەندیەکانی دەرەوە پەرلەمانی عێراق بەنیازە پرسیارێك ئاراستەی حەکیم بکات دەربارەی لەدەستدانی کورسیەکەی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی”.
ئەندامی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (ڕامی سکێنی) ئەمرۆ شەممە بەرپرسیارەتی لە دەست دانی کورسیەکەی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان خستە ئەستۆی حکومەت و گوتیشی ئەم شکستە عێراقی بەرەو دواوە گەڕاندەوە و لە دەس دانی ئازادی مرۆڤە و لە خۆپیشاندانەکانی ئەو دواییە دا بە ڕوونی بە دیار کەوت و لە ئەنجام دا چەندین قوربانی لێ کەوتەوە
هەروەها گوتی بە پلە یەك حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لەو دۆڕاندنە و ئێمە وەك لێژنەی پەرلەمانی چەندین پرسیار ئاراستەی حکومەت دەکەین و داوای ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە (محەمەد عەلی حەکیم) دەکەین بۆ وڵام دانەوەی پرسیارەکان و لە لایەکی دیکەوە (ئەحمەد کنانی) ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بابەتەکەی بە گرینگ نەزانی و هەندێ وڵاتی تومەتبار کرد کە پابەند نەبوینە لەگەڵ عێراق”.
سەرچاوە : الغــد پرێس