لە حەسەكە شەڕ لە نێوان سوپای سوریا و توركیا روویدا
دوای هێڕشی داگیركاری توركیا بۆ سەر رۆژ ئاوای كوردستان, لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست بە پێی رێككەوتنێكی نێوان ئەمریكا و توركیا راگەیێندراوە بەڵام توركیا بەردەوامە لە هێڕشەكەی و ئەمڕۆ لە ناوچەیەكی نزیك سەرێ كانی حەسەكە شەڕ لە نێوان هێزەكانی سوپای سووریا و ئەو گروپە چەكدارە میلیشیایانەی ئۆپۆزسیۆن روویدا، كە فەرمان لە ئەنقەرە وەردەگرن.
ئاژانسی هەوالی سانای سەر بە حكومەتی سوریا رایگەیاندووە:” دوای ئەوەی گروپێكی میلیشیای سەر بە رژێمی توركیا ویستویانە لە ناوچەیەكی سەر بە سەرێ كانیێ دزە بكەنە ناو خاڵێكی سەربازییان لە گوندی ئەهراسی باكووری رۆژئاوای تەل تەمر, سوپای سووریا رووبەڕووی میلیشاكانی توركیا بوونەتەوە.

هەروەك ئاژانسە سوورییەكە ئاماژەی بەوەشداوە، “سوپای توركیا و میلشیاكانی توركیا دوو گوندیان لە سنوری جان تەمری رۆژهەڵات و شوكرییەیان لە دەوروبەری سەرێ كانیێ داگیر كردووە و رێگای نێوان تەل تەمر و سەرێ كانیێشیان داخستووە”.