بە هۆی هەورە برووسكە لە هەڵەبجە دوو گەنج بوونە قوربانی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەپۆلێكی باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە, لە سنوری پارێزگای هەلەبجە سێ كەس بوونە قوربانی, وتەبێژی پۆلیسی هەلەبجەش رایدەگەیەنێت بە هۆی هەورە برووسكە كەسێك گیانی لە دەستداوە كەسێكی دیكەش بریندار بوو.
ڕائید بەرزان عوسمان ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی شەپۆلێكی باران بارین كە هەورە برووسكەی لەگەڵ دابوو سنوری پارێزگای هەلەبجەی گرتەوە, ئیوارەی ئەمڕۆ بەهۆی بەركەوتنی هەورە بروسكەوە لەسنوری گوندەكانی نەوڕۆڵی سەربەناحیەی سیروان، گەنجێك بەناوی (ئا، ئا، ) كە تەمەنی 24 ساڵە و دانیشتوی پاریزگای هەڵەبجەیە، پیشەی خۆیندكارە گیانیلەدەست”.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاند بە هۆی هەورە بروسكە گەنجێكی تر بەناوی (ئا،ئا،ف) كە تەمەنی 19ساڵە و دانیشتوی هەمان پارێزگایە بریندار بووە.هەردووگەنجەكە پورزای یەكترن و بریندارەكە ئێستا لەنەخۆشخانەی فرێاكەوتنی هەڵەبجەیە، هاوكات تەرمی گەنجەكەی دیكەش گوازرایەوە بۆ پزیشكی دادی هەڵەبجە.