فڕۆکەیەکی ئاراستەکراو بۆ دووەم جار ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران دەکاتە ئارمانج لە دێر الزور
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-123.jpg)
ئەوڕۆ شەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بێ ناسنامە بۆ دووەم جار لەو هەفتەیە دا ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسدارانی ئێران دەکاتە ئارمانج لە دێر الزوردەکتە ئامانجی مووشەکی و بەو هۆیەوە دوو کەس کوژران .
لەو بارەیەوە سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کەوا هێرشە ئاسمانیەکە بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکە لە سەر ڕێگای نێوان گوندی مەحکان و گوندی قووریە لە دێرالزور ڕوویـدا
لە دوای ئەو ڕووداوە میلیشیای سوپای پاسدارانی ئێران گەمارۆی ناوچەکەیان دا و بەتایبەتی لە دەوری ئۆتۆمبێلە سووتاوەکە و تەرمی کوژراوەکانیان بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و بەهەمان شێواز دوو ڕۆژ لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر میلیشیای سوپای پاسداران لە ناوچەی میادین و سێ کەسیان لێ کوژرا و تا ئێستا نەزاندراوە لایەنی هێرش بەر کێیە ؟
سەرچاوە : ستیپ نیـوز