پەرلەمانی بەریتانا جیابوونەوەی لە یەکیتی ئەورووپا دوا خست
ئەمرۆشەممە پەرلەمانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا ، دەنگی بە ڕەشنووسی پرۆژەیەک دا بۆ دووا خستنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیتی ئەورووپا بۆ 3 مانگی تر .
ئەوە لە کاتێکدایە دووایین مۆڵەت بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەورووپا دوو هەفتەی تری بۆ دیاری کرابوو ، بەڵام بە پێی دەرچوونی ئەو پرۆژە پیشنیار کراوە ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەبێت رۆژی یەکشەم بە ناردنی نامەیەک بۆ یەکێتی ئەرووپا داوایان لێبکات تا 31 ژانوییەی ساڵی داهاتوو دەستی لێ ڕابگرن .
ئەو پرۆژە ڕێکارییە کەلە لایەن ئۆلۆڤێر لتڤین پێشکەش کرابوو توانی بە 322 دەنگ لە بەرابەر 302 دەنگی نەخێر سەرکەوتن بە دەست بێنێت .
ئەوە لە کاتێکدایە بۆریس جانسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە چەندین جار دووپاتی کردبۆوە ، بە هێچ شێوەیەک دوواکەوتن بۆ جیا بوونەوە لە یەکێتی ئەورووپا قەبووڵ ناکات ، لە دووای ئەوەی دەنگی پێویستیشی بە دەست نەهێنا دیسان دژایەتی کردو گووتی من ئامادە نیم نامە بنێرم بۆ ئیزنی دووا کەوتنی جیا بوونەوە .