محەممەد حاجی مەحمود : ئەمریکا بۆی نییە بازرگانی بە داهاتووی گەلێک بکات
محەممەد حاجی مەحمود ، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە پەیامێکدا ناڕەزایەتی خۆی لە بەرانبەر کردەوەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت .
محەممەدی حاجی مەحمود باوەڕی وایە ڕێکەوتنی ئەمریکا و ئەنقەرە لە سەر خاکی رۆژئاوای کوردستان ، مامەڵە بە چارەنووسی گەلێکی بەش خوراوە .
لەدرێژەدا هاتووە ئەمریکا لە دووری 11 هەزار کیلۆمەتر بەکام مافی یاسایی بێڕێزی بە پیرۆزیەکانی گەلی کورد دەکات و دەبێتە دەمڕاستی دابەش بوونی خاکەکەی .
لە کۆتاییدا دەڵێت رێکەوتنی ئەمریکا و تورکیا لە سەر رۆژئاوای کوردستان ، سڕینەوەی کوردە لە سەر خاکەکەی