بزانن لەم چەند رۆژەدا چەند ئاوارەی رۆژئاوا خۆیان گەیاندۆتە هەرێمی کوردستان ؟
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەێنێت لە دووای هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ، تا ئێستا 1700 کەس پەنایان هێناوەتە بەر باشووری کوردستان .
هەرێمی کوردستان پێشتریش خانەخوێی 226 هەزار ئاوارەی سووری و رۆژئاوای کوردستان بووە .
ئاندرە ماچیچ ئەندامی باڵای کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بوواری پەنا بەران ڕایدەگەێنێت لە دوای هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا 1700 کەس خۆیان گەیاندۆتە هەرێمی کوردستان و لە کامپی بەردەڕەش جێگیر بوون .
ئەوە هاوکاتە لە گەڵ گەیاندنی داوودەرمان لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ نەخۆشخانەکانی رۆژئاوای کوردستان.