سەرۆکایەتی تورکیا وەڵامی نامەکەی ترامپ بۆ ئەردۆگان دەداتەوە : كەدەلێت گەمژە مەبـە

ئیبراهیم كاڵن گوتەبێژ بەناوی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان گوتی سەرم سوڕما لە شێوەزار و ناوەڕۆکی نامەیەك کە بەم دواییەدا سەرۆکی ئەمریکا ناردوویەتی و خۆم نامەکەم وەرگرت و ڕادەستی ئەردۆگانم کرد و لەم نامەیە دا کە لە ڕێکەوتی 9 ی ئۆكتۆبەر، ترامپ هانی ئەردۆگان دەدات و پێ دەڵێت هەڵسوکەوتت مرۆڤانەبێت، لە سوریا و هۆشداری پێ دا کە ڕۆلی پیاوی بەهێز مەنوێنە و گەمژە مەبـە”.
 
كاڵن گوتیشی ئەردۆگان داوای لێ کردم کە بە ئەمریکیەکان ڕابگەێنم ئێمە ئەم جۆرە نامەیە ڕەتدەکەینەوە و لە هەمان ڕۆژ تورکیا وڵامی نامەکەی دایەوە بە هێرشی ئاسمانی و پیادەیی دژی کوردەکان لە سوریا”.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی ئەردۆگان گوتی لەگەڵ ترامپ هاوبەشین لە ڕێز و خۆشەویستیمان بەڵام هەرگیز ئەم نامەیە لە یاد ناکەم و هەرچی پێویست بی دەربارەی نامەکە دەیکەین”.
 
سەرچاوە : سکای نیوز
Back to top button