مالكی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ پرۆسه‌ی دووباره خۆ كاندید كردنه‌وه ده‌ست پێكردووه
خواكوڕك
رۆژی هه‌ینی 9/12/2016 نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌ردانی چه‌ند پارێزگایه‌كی كرد و له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌ردانی كردووه له‌لایه‌ن هاولاتیانه‌وه پێڵاوی به‌ڕوودا به‌رزكراوه‌ته‌وه.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا مالكی وتارێكی بۆ شێخه‌كانی پارێزگای زیقار پێشكه‌ش كرد، له‌وكاته‌دا یه‌كێك له شێخه ئاماده‌بووه‌كان قسه‌كانی پێ بڕی و تۆمه‌تباری كرد به‌و كاره‌سات و شه‌ڕانه‌ی به‌سه‌ر عێراقی داهێناوه.
دوای جێهێشتنی هۆڵه‌كه و كۆتایی هێنان به سه‌ردانه‌كه‌ی زیقار، رووده‌كاته پارێزگای میسان، و به‌هه‌مان شێوه كۆمه‌ڵێك گردبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه لێكه‌وتۆته‌وه.
ماوه‌یه‌كه نوری مالكی به‌هاوكاری ئه‌و كوتله گه‌وره‌ی له په‌رله‌مان دروستی كردووه هه‌روه‌ها به هاوكاری هه‌ریه‌ك له گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ، ده‌ستی كردووه به كۆمه‌ڵێك چاڵاكی و بانگه‌شه‌ی تایبه‌ت به نیشاندانی شكسته‌كانی حكومه‌تی عه‌بادی و نیشاندانی تواناكانی خۆی له‌ماوه‌ی رابردوو.