چه‌ندین سوودی خواردنی ماست بزانه‌

له‌ لایه‌ن زانایانی ئه‌مریکاوه‌ چه‌ندین سوودی خواردنی ماست ئاشکرا کراوه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌ ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام بین له‌ خواردنی.

به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانایانی زانکۆی ئابرون له‌ ئالابامای ئه‌مریکا له‌ توێژینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ خواردنی ماست چه‌ندین سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ری ئه‌م خواردنه‌یان ئاشکرا کردووه‌ که‌ لێره‌دا ئاماژه‌یان پێ ده‌درێت.

ماست په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ماره‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی نێوان مێشک و گه‌ده‌مان ڕێکده‌خات و وا ده‌کات به‌کتریاکان له‌ ناو گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌کانمان هاوسه‌نگ ببێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌کتریا زیان به‌خشه‌کان له‌ ناو گه‌ده‌ وا ده‌کات په‌ستانی خوێنمان به‌رز ببێته‌وه‌ و له‌ زۆر که‌س تووشی مه‌ترسییان ده‌کات.

 

Back to top button