وێنه‌یه‌کی پۆگبا هه‌را ده‌نێته‌وه
پۆگبای فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی له وێنه‌یه‌کدا ده‌رده‌که‌وێت که ئاماژه‌یه بۆ چوونی ئه‌و یاریزانه بۆ ریاڵ مه‌درید .
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی وێنه‌یه‌کی پۆگبا له‌گه‌ڵ زیدان بڵاوده‌کاته‌وه له یه‌کێک له مه‌له‌وانگه‌کانی شاری دوبه‌ی .
پۆگبا که له ئێستادا له شاری دوبه‌ی راهێنان ده‌کات بۆ ئاماده‌کارییه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا .
زیدانی فه‌ڕه‌نسیش که به‌شداری کۆنگره‌یه‌کی وه‌رزشی له ووڵاتی ئیمارات ده‌کات و ده‌یه‌وێت زه‌ختێکی زۆر بخاته سه‌ر ئیداره‌ی یانه‌که‌ی تا بتوانن پۆگبای بۆ بگوازنه‌وه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
له ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی شاهانه له‌سه‌ر داوای زیدان چه‌ندین هه‌وڵیدا بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا ، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌کانه‌وه ره‌تکرایه‌وه.